خرید بک لینک

دیارە کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لە پێگەی پرێزیدێنتدا، نەک وەک نوێنەری حیزب یان رەوتێکی دیاریکراوی سیاسی، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئابووریی داڤۆسدا بەشداریی کردوە. بەڵام من دەمەوێ لێرەدا باس لە سیاسەتی جیاوازی پارتی دێموکراتی کوردستان لە بەراورد لەگەڵ حیزبەکانی دیکەی ھەر چوار پارچەی کوردستان سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە بەتایبەت چۆنیەتیی تەعامول لەگەڵ زلھێزان و وڵاتانی کاریگەر بەسەر سیاسەتی نێونەتەوەیی و پرسی کوردستاندا بکەم.

ھەر لە کۆنەوە، رەنگە پارتی تەنیا حیزبی کوردستانی بووبێ کە بەدەر لە روانینی ئیدیۆلۆژیک (مارکسیزم و ئیسلامیزم) بنەمای پەیوەندییەکی پتەو و لەباری سیاسیی لەگەڵ ئیسرائیل دارشتبێ. ئەوە لەحاڵێک دایە کە ئەحزابی دیکە بەگشتی، کەم و زۆر سیاسەتێکی دژ بە ئیسرائیل و لە دیفاع لە فەلەستینییەکانیان لە رەوتی خەباتی خۆیاندا رەچاو کردوە.

بەدرێژایی مێژووی قۆناغی دوای کۆماری کوردستان کە بە دەسپێکی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی کوردی دەناسرێ و ئەحزابی جۆراوجۆر لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان دامەزراون، بزووتنەوەی سیاسیی کورد بە ھەموو حیزب و رێکخراوە جیاوازەکانیەوە، بەگشتی سیاسەتێکی دژ بە ئامریکا و وڵاتانی سەرمایەداریی پەیرەو کردوە و دروشمی دژە ئێمپریالیستیی بەرز کردۆتەوە و پتر لەوەی کە وەک بزووتنەوەیەکی سیاسیی بەرژەوەندیخوازی میللی دەرکەوتبێ دەوری رەوتێکی شۆرشگێڕی ئیدیۆلۆژیکی گیڕاوە. لەراستیدا لەم بوارەشدا رەنگە پارتی زۆر کەمتر لە حیزبەکانی دی کەوتبێتە نێو ئەو گێژاوە ئیدیۆلۆژیکییەوە و ئیمکانێکی بەرفراوانتری بۆ ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ھێشتبێتەوە.

برچسب: نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: چهارشنبه 21 اسفند 1398 ساعت: 4:14

صفحه بندی