خرید بک لینک

رەنگە ھیچ دوور لە راستی نەبێ کە ئەگەر بڵێین کۆماری کوردستان لەگەڵ ئەوەیدا کە وەک خاڵێکی گرینگی وەرچەرخانی مێژوویی لە رەوتی خەباتی لەمێژینەی گەلی کورددا دێتە ئەژمار، لە ھەمان کاتیشدا رەنگە گرینگترین رووداوی مێژووی سیاسیی کورد لە ئاستی بەرینی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیدا بێ. ئەگەرچی تەمەنی ئەم کۆمارە زۆر کەم بوو کەچی بەدڵنیاییەوە کۆمەڵێک دەسکەوتی بەنرخی مێژوویی بۆخۆی تۆمار کرد و وەک سەرەتایەکی پرشنگدار لە رەوتی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی کورددا دەرکەوت.

کۆمار لە مەودایەکی کورتی شەش مانگەی دوای دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک یەکەمین رێکخراوی مۆدێرنی سیاسیی کورد لە ئاکامی ھەوڵی بێ دەرێغ و ماندوونەناسانەی کۆمەڵێک لە کەسایەتی و چالاکانی دیاری سیاسیی ئەوکاتی کوردستان بەتایبەت دەور و پێگەی تایبەتیی شەخسی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا و سەرەڕای ھەموو کەند و کۆسپەکانی بەردەمی کەچی نموونەیەکی باش و نموودارێکی سەرکەوتووانەی لە دەسەڵاتداریەتی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆماڵیانەی کورد بەرانبەر بە نێوخۆ و دەرەوە نیشان دا.

رەنگە ھیچ دوور لە راستی نەبێ کە ئەگەر بڵێین کۆماری کوردستان لەگەڵ ئەوەیدا کە وەک خاڵێکی گرینگی وەرچەرخانی مێژوویی لە رەوتی خەباتی لەمێژینەی گەلی کورددا دێتە ئەژمار، لە ھەمان کاتیشدا رەنگە گرینگترین رووداوی مێژووی سیاسیی کورد لە ئاستی بەرینی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیدا بێ. ئەگەرچی تەمەنی ئەم کۆمارە زۆر کەم بوو کەچی بەدڵنیاییەوە کۆمەڵێک دەسکەوتی بەنرخی مێژوویی بۆخۆی تۆمار کرد و وەک سەرەتایەکی پرشنگدار لە رەوتی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی کورددا دەرکەوت.

برچسب: نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: چهارشنبه 21 اسفند 1398 ساعت: 4:14

صفحه بندی