بزووتنەوەی رزگاری خوازی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان (ئەحزاب و رێکخراوە سیاسییەکان) زۆربەی ھەڵبژاردنەکانی نێوخۆی ئێران و کوردستانیان لە چوار دەیەی رابردوودا بایکۆت کردوە. کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی بایکۆت زۆربەی جار تەنیا لە چوارچێوەی دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوچەشن و تکراریدا خۆی دیتۆتەوە کە داوای لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکان نەکەن و دەنگ نەدەن. ئیستدلالەکانی پێوەندیدار بە ناوەرۆکی بەشی زۆری ئەو بەیاننامانە لەم چەند خاڵە سەرەکییەدا خۆی دەبینێتەوە؛
١- کۆماری ئیسلامی حکومەتێکی دیکتاتۆڕە. ٢- کۆماری ئیسلامی باوەڕی بە ھەڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک نییە. ٣- ھەڵبژاردن لە سیتسمی کۆماری ئیسلامیدا ناتوانێ ھیچ چەشنە گۆڕانکارییەکی ئەساسی بەدی بێنی. ٤- کۆماری ئیسلامی لە ھەڵبژاردن و دەنگی خەڵک بە مەبەستی مەشڕووعییەت بەخشین بە خۆی کەڵک وەردەگرێ.
پڕدیارە کە ھەرکام لەو خاڵانەی سەرەوە دروستن و جێی موناقشە نییە، کەچی کێشەکە لەوە دایە کە ھەمووی ئەوانە ئەو ئێلێمێنت و پارامێترانەن کە خاڵی پێوەندیی چەمکی ھەڵبژاردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامین نەک بزووتنەوەی کورد! بۆیە پێویستە کە بزووتنەوەی کورد خوێندنەوە و بۆچوونی خۆی سەبارەت بەم دیاردەیە لە حاڵەتە جۆراوجۆرەکاندا ھەبێ، نەک ئەویش ھەر بە فۆرموولەکەی حکومەت تەعامولی لەگەڵدا بکات.
برچسب:
نویسنده: بهنام عباسیان