خرید بک لینک

لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ ئەنجونەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە دەسپێراگەیشتنی ئێران بە #چەکی_ئەتۆمی بەیانییەیەک (١٦٩٦) و شەش بڕیارنامەی (١٧٣٧، ١٧٤٧، ١٨٠٣، ١٨٣٥، ١٨٨٧، ١٩٢٩)ی لە دژی ئەو وڵاتە پەسند کرد.

بەگوێرەی ئەو بڕیارنامانە کە بەگشتی لە چوارچێوەی بەندی ٧ی مەنشووری نەتەوە یەکگرتوەکاندا دەرکرابوون و جیا لە بڕیارنامەی یەکەم ھەر پێنج بڕیارنامەکەی دی «لازم الاجرا» بوون، زنجیرە بایکۆتێکی زۆر و بەرفراوان خرایە سەر بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، نیزامی، بازرگانی و بانکیی #کۆماری_ئیسلامیی_ئێران.

گرینگترین خاڵەکانی ئەو بڕیارنامانە بریتی بوون لە؛ بایکۆتی بانکی و بازرگانیی ئێران، قەدەغەبوونی فرۆشی چەک و چۆڵی قورس (تانک، زرێپۆش، تۆپخانە، فرۆکەی جەنگی، کۆپتەری جەنگی، ناو، مووشەک، سیستمی مووشەکی و ...) بە ئێران، مەمنووعییەتی ئێران لە ھەر چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە مووشەکی بالستیک کە توانایی ھەڵگرتنی سەرکڵاوەی ئەتۆمیی ھەبێ، بایکۆتی تایبەتی #سپای_پاسداران و کەرتی کەشتیڕانیی کۆماری ئیسلامی، مەمنووعییەتی کردنەوەی نوێنەرایەتیی بانکەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و رێگری لە حزوور و چالاکیی بانک و دامەزراوە ماڵییەکانی وڵاتانی بیانی لە ئێران، مەمنووعییەتی ھەر چەشنە سەرمایەگوزارییەکی پەیوەندیدار بە ئۆرانیۆم و بواری ئەتۆمیی ئێران لە دەرەوەی وڵات و بەپێچەوانەوە، مەمنووعییەتی چالاکیی پەیوەندیدار بە ئاوی قورس و کەمکردنەوەی رێژەی سانتریڤیووژەکان و ...

شایانی باسە کە کۆی ئەم بایکۆتانە ھەموو ئەو کەسایەتییە حەقیقی و حقووقییانەی دەگرتەوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان چ لە نێوخۆ و چ کە دەرەوەی ئێراندا پەیوەندییان بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئێرانەوە ھەبێ.

کاتێک کە لە ساڵی ٢٠١٥دا رێککەوتنی #بەرجام (٢٢٣١) لە نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ واژۆ کرا، لە ئاکامی ئەو رێککەوتنەدا ئەو بڕیارنامە تەحریمییانە لانەچوون بەڵکوو بە حاڵەتی تەعلیق (فریز) دەرھاتن. مەرجی سەرەکیی فریز مانەوەشیان پابەندبوونی ئێران بە گشت خاڵەکانی رێککەوتننامەکە بوو.

#مکانیزمی _ماشە لێرە دایە کە واتا وەردەگرێ. بەگوێرەی ئەم مکانیزمە ئەگەر ئێران بە خاڵەکانی نێو رێککەوتننامەی بەرجام پابەند نەبێ، لایەنی بەرانبەر دەتوانێ لە کۆمیسیۆنی ھاوبەشی #ئەنجومەنی_ئاسایش شکایەتی لێ بکا و داوای گەڕاندنەوەی ھەموو تەحریمەکان بکات.

رۆژی ٢٠ی ئەگۆستی ئەمساڵ #مایک_پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە توێی نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی یاسایی لەوەی کە ئێران لە پابەندبوون و رەچاوکردنی  تەواو و دروستی بەرجام لای داوە، داوای کارا کردنەوەی تەحریمەکان و لەکارکردنی دوبارەی بڕیارنامەکانی پێشووی کردەوە. چون بەپێی رێککەوتنی نێوانیان ئەگەر ئێران لە خاڵەکانی بەرجام لا بدات ھەر کام لە وڵاتانی بەشدار بۆیان ھەیە ئەو مکانیزمە بەکار بێنن و لە ئاکامدا بڕیارنامەکانی پێشوو وەک خۆیان جێبەجێ بکرێنەوە. ئەوەش بەواتای کۆتایی بەرجام دێ.

بەو پێیەی کە ئەو بڕیارنامانە لە چوارچێوەی بەندی ٧ی مەنشووری نەتەوە یەکگرتوەکاندا بە پەسندی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتوون و لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئێران ئیمکانی بەرخوردی نیزامی پێشبینی کراوە، ھەندێک لە وڵاتانی بەشدار لە ھەوڵی ئەوە دان کە پێش لە بەکارھێنانی ئەو مکانیزمە لە لایەن ئامریکاوە بگرن. ھەر بۆیەش دەیانەوێ بە پشتبەستن بە بڕیاری چەند ساڵ لەوەپێشی ئەو وڵاتە لە دەرچوون لە بەرجام مافی کەڵک وەرگرتنی ئامریکا وەک بەشدارێکی رێککەوتننامەکە لەم وڵاتە بستێننەوە.

ئەوەندەی کە پەیوەندیی بە بواری یاسایی پرسەکەوە ھەیە ئەوەیە کە ئامریکا پێی وایە چون ھێشتاش ناوی وەک یەکێک لە وڵاتانی بەشداری ٥+١ لە بەرجامدا ھەر ماوەتەوە، دەتوانێ بە شێوەیەکی یاسایی لەم مکانیزمە کەڵک وەرگرێ و داوای کارا کردنەوەی بڕیارنامەکانی پێشوو و گەڕاندنەوەی تەحریمەکان بۆ سەر ئێران بکات. خاڵی گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە چون ئەو بڕیارنامانە پێشتر بە پەسندی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتوون، پێویست بە پەسندی دوبارە ناکاتەوە و ھیچ کام لە وڵاتانی دژبەریش ناتوانن لە #مافی_ڤیتۆ لە بەرانبەریدا کەڵک وەرگرن. کەچی رێک بەپێچەوانەوە لە ئەگەری داوای ھەر کام لەم وڵاتانە بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی فریزبوونەکە لەدژی مکانیزمی ماشەی بەکارھێنراوی ئامریکا، ئەو وڵاتە دەتوانێ لە مافی ڤێتۆی خۆی ھەم وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و ھەم وەک یەکێک لە وڵاتانی بەشداری بەرجام کەڵک وەرگرێ. ھەر بۆیەش تەنیا رێگەی یاسایی ئەم وڵاتانە ئەوەیە کە نەھێڵن ئامریکا بتوانێ رێکاری مکانیزمی ماشە بەکار بێنێ و بیخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەویش تەنیا لەم رێیەوە کە بیسەلمێنن ئامریکا ئیتر وەک یەکێک لە ئەندامانی بەشداری بەرجام بوونی نەماوە و لێی دەرباز بووە.

لێرەدا کێبەرکێیەکی یاسایی نێودەوڵەتی ھاتۆتە ئاراوە کە بەگوێرەی یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان لە ماوەی مانگێکدا واتە تا ٢٠ی سێپتەمبری ٢٠٢٠ مەجالی یەکلابوونەوەی ھەیە.

ئایا ئامریکا دەتوانێ مکانیزمی ماشە بەکار بێنێ یا وڵاتانی تری ٥+١ پێشی پێ دەگرن؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە کە لە ماوەی یەک مانگی داھاتوودا وەڵامی شیاوی خۆی وەردەگرێ!

بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئەو پرسە چەندەی مەجالی یاسایی تێدایە ئەوەندەش ئیمکانی سیاسیی ھەیە. ھەر بۆیەش رەنگە لە ئەگەری دەنگ ھێنانەوە یا نەھێنانەوەی #ترامپ و کۆماریخوازەکان ئاراستەی جیاواز وەرگرێ و ئاقارێکی ھاوچەشنی نەبێ.

برچسب: نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: پنجشنبه 20 شهريور 1399 ساعت: 13:12

صفحه بندی