خرید بک لینک
نەفسی گرتنی کۆنگرە بۆوەیە کە حیزب چ لەبواری سەخت ئەفزاری (تەشکیلاتی) و چ لەبواری نەرم ئەفزاری (سیاسی) خۆی ئاپدەیت و بەرۆژ بکاتەوە و لە هەر دوو بوارەکەدا بتوانێ خۆی لەگەڵ زەروورەتەکانی سەردەمدا بگونجێنێ. واتە دەبێ نوێنەرانی کۆنگرە لە هەردوو بوارەکەدا بە دەسنیشان کردنی هەندێک ئالوگۆڕی پێویست دوورەدیمەنی رێبازی خەبات بۆ چەند ساڵی داهاتوو لەئاستی متمانەی حیزبیدا (بە ئەندام و لایەنگر) دابرێژنەوە. تەنانەت گرینگترین خاڵی جیاوازیی کۆنگرە و کۆنفرانسی حیزبی لە هەڵبژاردنی رێبەریی نوێ دایە دەنا کۆنفرانس بۆی هەیە بە زۆربەی ئەرکەکانی دیکەی کۆنگرە هەستێ و خەت و سیاسەتی نوێ دیاری بکا. لەراستیدا لە هەر قەوارە و سیستمێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و رێکخراوەییدا هەندێک ئۆسوول و پرەنسیپ هەن کە ناکرێ بگۆردرێن چون لەو حالەتەدا ماهییەتی پێکهاتەکە دەکەوێتە ژێر پرسیار و لە حەقیقەتی وجوودیی خۆی لادەدا. وەک ئەوەی مەسەلەن کۆماری ئیسلامی تەسمیم بگرێ ئەسڵی ویلایەتی فەقیە لە بەرنامەکانی خۆی و سیستمی حەکمرانیی وڵاتدا بسڕێتەوە. لە وەها بارودۆخێکدا ئیتر شتێک بەناوی کۆماری ئیسلامی وەک ماهییەت بوونی نامێنێ، با لە روالەتدا وەک پێکهاتە هەر ماشبێ. حیزبی دێموکراتیش کە بە گوتاری میللی دێموکراتیک لە مەیدانی خەباتی سیاسیی کوردستاندا حزووری هەیە لەسەر دوو ئەسڵی سەرەکیی رزگاری نەتەوەیی و دێموکراسی دامەزراوە و خۆی پێناسە دەکا. بۆیە هەرکات لە یەکێک لەم دوو پارامێترە، چ لە سیستمی حیزبیی خۆی و چ لە سیستمی حوکمرانیی ولاتدا، لابدا لە ئەساسدا ئەوە لە ماهییەتی وجوودیی خۆی دوور کەەتۆتەوە. گرینگترین بنەمای دێموکراسی ئەسڵی هەڵبژاردنی ئازادە. بۆیە ئەم کۆبوونەوە تەشکیلاتییەی کە ناوی کۆنگرەی لەسەر دانراوە دوورە لە مەشرووعییەتی سیاسی و تەشکیلاتی.

برچسب: نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 13:10

صفحه بندی