خرید بک لینک

_ پڕ دیارە کە کورد یەک نەتەوەیە و رووداوە سیاسییەکانی هەر پارچەیەکی کوردستان کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر بارودۆخی پارچەکانی دیکە بەجێ دێڵێ. هەروەها هەر هەلومەرجێکی تایبەت لە هەر پارچەیەکی کوردستان هەڵوێستی گشتیی نیشتمانیی لێدەکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە چەند سەدە بەسەر دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر وڵاتانی دراوسێدا تێدەپەڕێ بەڵام ئەوە هەرگیز نەیتوانیوە هەستی یەکگرتوویی و یەکبوونی نەتەوەیی لەنێو کورد و خەلکی کوردستاندا کەمڕەنگ بکاتەوە. مێژووی چەند سەدەی رابردووی کوردستان نیشانی داوە کە هەبوونی سنوورە دەسکردەکان نەیتوانیوە ئەو هەستی هاونەتەوە بوونە رەوایە لەنێو گەلی کورددا بەسوودی داگیرکەرانی کوردستان بە لارێدا بەرێ و لە ئایدیای سیاسیی ئەو وڵاتانەدا بیتوێنێتەوە. کەچی هەلومەرج و واقعی سیاسیی تایبەتی هەر بەشێک لە کوردستان رێبازێکی خەباتی جیاوازی بەسەر هەرکام لەم پارچانەدا فەڕز کردوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر هەڵوێستی سیاسیی کورد لە سەرەنجامی خۆیدا بەشوێن بەدیهێنانی ئاواتی دەوڵەت نەتەوەی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانی گەورەشەوە بێ کە گشت پارچە لێک دابڕاوەکان لەخۆ بگرێ، هەمدیس بەهۆی ئەو چارەنووسە سیاسییە جیاوازەی کە تێیکەوتوون پێویستە لە سەرەتاوە هەرکام لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان کێشەی سیاسیی خۆی بە شێوەی جیاواز چارەسەر بکا پاشان بەرەو یەکگرتنێکی ئارەزوومەندانە بڕۆن.
مەبەستی سەرەکیی من ئەوەیە کە بڵێم ئەگەرچی کوردی هیچ پارچەیەک ناتوانێ بەرانبەر بە چارەنووسی سیاسیی پارچەیەکی تر بێ تەفاوەت و بێ هەڵوێست بێ بەڵام پێویستە لە دەستێوەردانی راستەوخۆ لە کاروباری پارچەکانی دیکەدا خۆی ببوێرێ و لە هاوکێشە سیاسییەکانی یەکتردا بەشداریی کرداری نەکەن. کەوایە مەیدانی خەباتی هەر پارچەیەکی کوردستان بۆ حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکە مەیدانی هەڵوێستە نەک چالاکی. بەڵکوو مەیدانی چالاکیی سیاسی و کرداریی هەر حیزب و رێکخراوێکی سیاسیی کوردستان تەنیا ئەو پارچەیەیە کە تێیدایە و مەشرووعییەتی سیاسی و پاڵپشتی جەماوەریی خۆی لێ وەرگرتوە. کەوایە هیچ لایەنێکی سیاسی ئەو مافەی نییە کە بە پاساوی نەتەوەیی بوون و ... دەستێوەردانی سیاسی و کرداری لە هاوکێشە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا بکات.
بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ پەکەکە لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا دەیکات نەتەنیا لە هەڵوێستێکی ئینسانی و نەتەوەییەوە سەرچاوە ناگرێ بەڵکوو لە پاشخانێکی پاوانخوازانە و هێژمۆنیخوازی نادەوەستانەوە رێچکە دەبەستێ کە نەک لە خزمەتی گەلی کورد بەڵکوو لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان دایە.
_ پەکەکە، وەک هێزێکی دیکتاتۆڕ و دوگمی سیاسی چ لە ئاستی نێوخۆیی و چلە ئاستی دەرەکیدا، دەیەوێ ئۆتۆریتە و هێژێمۆنیی سیاسی و نیزامیی خۆی بەهەر شێوەیەکی مومکین بەسەر هێز و لایەنە سیاسی و شۆرشگێڕەکانی دیکەی کوردستاندا بسەپێنێ و لەم پێوەندەشدا لە هیچ هەوڵێکی نامتعارف و دوور لە پرەنسیپە ئینسانی و نەتەوەییەکان ناپرینگێتەوە. لە مەکتەبی ئیدیۆلۆژیکی سیاسیی پەکەکەدا هەدەف وەسیلە تەوجیە دەکات واتە بۆ گەیشتن بە ئامانج لەهەر ئامرازێک دەتوانرێ کەڵک وەرگیرێ. پەکەکە مەیدانی خەباتی کوردستان لە قەبزە و بارمتەی خۆیدا دەبینێ. وەک هەر سیستمێکی دوگم و دیکتاتۆڕیی دیکە فەلسەفەی وجوودیی خۆی لە تقابل و بەربەرەکانیی هەمیشەیی لە بەرانبەر دوژمندا دەبینێ و هەر لایەنێکیش بچووکترین پەیوەندی یان تەنانەت بەرژەوەندیی هاوبەشیشی لەگەڵ دوژمنەکەی ئەودا هەبێ ئەویش بە دوژمن دەزانێ. تەنانەت ئەو لایەنانەش کە لەسەر حیسابی ئەوان لەگەڵ دوژمنەکانیان بناغەی هاوپەیمانی و دۆستایەتیی دارشتوە بە دوژمنی خۆی دەزانێ. هەر بۆیەش لە روانگەی سیاسیی پەکەکەوە نە تەنیا دەوڵەتی تورکیە بەڵکوو پارتییش کە دۆستی تورکییەیە و حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش کە ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامیی دۆستی ئەون حیسابی دوژمنیان بۆ دەکرێ. لە دەلاقەی تەنگی سیاسیی پەکەکەوە لە چوار وڵاتی داگیرکەری کوردستان تەنیا تورکیە دوژمنە کەچی ئێران و عێراق و سووریە کە بۆخۆی لە بەرەی ئەواندا وەک دارەدەستیان دەجولێتەوە دۆستن.
_ ئەو دەستێوەردان و شەڕفرۆشییەی پەکەکە ئەمڕۆ لە باشووری کوردستاندا ئەنجامی دەدات هیچ پاساوێکی ئینسانی و نەتەوەیی و نیشتمانیی نییە و تەنیا و تەنیا لەپێناوی بەرژەوەندییە سیاسییە ئیدیۆلۆژیکەکانی خۆی دایە و لەلایەکەوە بە دەستووری راستەوخۆی دەسەڵاتدارانی سیاسیی ئێران و عێراق و سووریە بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ داسەپاندنی هێژێمۆنی و دەسەڵاتی سیاسیی خۆی بەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دایە کە دەیکا. پەکەکە نیشانی داوە کە زۆر راحەت حازرە خەباتی میللیی کورد نەک هەر لە پارچەکانی دیکە بەڵکوو لە باکووریشدا فیدای مەڕام و زێدەڕۆییە حیزبی و ئیدیۆلۆژیکەکانی خۆی بکات.
پارتی ئەگەر هەزار و یەک ئیرادیشی هەبێ، بەڵام نابێ هاوکێشەکان تێکەڵ بکرێن و بە تاوانی دیکە لەم بوارەدا مەحکووم بکرێ.
راستی ئەوەیە کە شنگال خاکی باشوووری کوردستانە و پەکەکە بۆی نییە کە دەستێوەردانی نیزامی و تەنانەت سیاسییشی تێدا بکات. مەیدانی خەباتی پەکەکە دیارە و باکووری کوردستانە کەچی بەداخەوە بەهۆی ئەو سیاسەتە چەوت و هێژمۆنیخوازەی کە هەیەتی، بە هەڵگیرساندنی شەڕێکی ماڵوێرانکەری بێ ئاکام لەوێشدا ئەو ئەزموونە باش و پڕ دەسکەوتە سیاسییەی خەباتی مەدەنی و پارلەمانیی هادەپیشی لە خشتە برد و کردیەوە بە هیچ. لە رێککەوتنێکی سیاسیی ناموبارەکدا خەبات و بەرخۆدانی قارەمانانەی کورد لە رۆژئاوای کوردستانی مایەپووچ کردەوە و بەبیانووی مەترسیی حزووری هێزی تورکییە بەشێکی زۆر لەو ناوچە رزگارکراوانەی، کە بەرهەمی فیداکاری و خوێنی هەزاران رۆڵەی لەخۆبردووی ئەم گەلە بوو، رادەستی هێزەکانی بەشار ئەسەدی دوژمنی کوردان بەڵام دۆستی خۆی کردەوە.
لەراستیدا پەکەکە نیشانی داوە کە هێزێکی دێموکرات و ئازادیخوازی کوردی نییە و مەسئەلەی کوردستان و کورد وەک ئامرازێک لەپێناوی بەرژەوەندی و مەڕامە سیاسی و ئیدیۆلۆژیکەکانی خۆیدا بەکار دێنێ و وەک کارتێک لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا یاریی پێ دەکات.
_ پێویستە هەموو هێز و لایەنە دێموکرات و ئازادیخوازەکانی کوردستان لە بەرەیەکی هاوبەشدا دژ بە پاوانخوازی و دەستێوەردانی نادەروەست و نانەتەوەییانەی پەکەکە یا هەر هێز و لایەنێکی دیکە لە کاروباری سیاسیی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا هەڵوێستی جیددی بگرن و بەتوندی مەحکوومی بکەن. ئەو بابەتە بەهیچ چەشنێک بۆ دانوستان نابێ و ناشێ بەبیانووی راگرتنی باڵانسی سیاسی و لایەنگری نەکردن لە هێزێکی کوردی لە بەرانبەر هێزێکی دیکەدا کۆنتاکتی خنثى و منفعلانەی لەگەڵدا بکرێ.
لەبیرمان نەچێ ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێ داهاتووی لێ دروست دەبێ.

+ نوشته شده در سه شنبه هفدهم اسفند ۱۳۹۵ساعت 10:37 توسط وریا رەحمانی |

برچسب: نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: شنبه 20 خرداد 1396 ساعت: 10:39

صفحه بندی