خرید بک لینک
ساڵی 2011 به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کانی خۆیه‌وه ته‌واو بوو. ساڵیکی سه‌یر به‌تایبه‌ت له بواری سیاسی و فره‌یی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کان له ئاستی جیهانیدا. ره‌نگه له گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندی و پێناسه‌کانی ئه‌م ساڵه‌ی رابردوو له ئاستێکی به‌رینی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بتوانین ئاماژه به چه‌مکی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی هێزی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری و که‌مره‌نگ بوونه‌وه‌ی توانایی و ده‌سه‌ڵاتی به‌رینی دیکتاتۆرییه‌کان بکه‌ین. له فاکتۆره گرینگ و سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئه‌م ساڵه ده‌رکه‌وتنی به‌ستێنی روو له گه‌شه و کاریگه‌ری واتای چه‌مکی به‌جیهانیبوون له‌و ئاسته به‌رینه‌ی خۆیدا بوو که ده‌ری خست تا چ راده‌یه‌ک دنیای ئه‌مڕۆ و پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه‌کانیان پێکه‌وه، چه‌نده به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و له ژێر کاریگه‌رییه راسته‌وخۆ و ناراستهوخۆیهکانی یه‌کتر دان. هه‌ر وه‌کوو چۆن له‌لایه‌ن زۆربه‌ی کارناسان و رۆژنامه سیاسییه خاوه‌ن پێگه‌کانی دنیاشه‌وه ئه‌مساڵ به ساڵی نوێنگه و دره‌وشانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ناودێر کرا، به‌راستیش له ئاکامی کۆی رووداوه تاڵ و شیرینه‌کانی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌مان به‌روونی بۆ ده‌رکه‌وت که ئاستی هێز و توانایی به‌رینی جه‌ماوه‌ر، کاتێک که به راسته‌قینه‌کانی ده‌روونیی خۆی ده‌زانێ و یه‌کده‌ست و یه‌کگرتووانه له پێناوی ئامانجێکی هاوبه‌شدا راده‌په‌رێ، تا چ راده‌یه‌ک و چ پانتاییه‌کی بێ سنوور له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆڕه سهرکوتکهرهکانیشهوه ده‌گرێته‌وه. ئاراسته‌ی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌و راپه‌ڕینه ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌م ساڵ به زۆری رووی له سیستمه دیکتاتۆرییه سیاسی و ئابوورییه‌کان بوو. له ناوچه‌ی باکووری ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا له دژی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیی زاڵ و له رۆژئاواش له به‌رامبه‌ر هێژێمۆنیی ده‌سه‌ڵاتداری ئابووری. ره‌نگه له‌دوای ساڵه‌کانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و چه‌ند ساڵه‌ی تێکڕووخان و دابه‌شبوونی بلۆکی رۆژهه‌ڵاتی و ماڵئاوایی جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستی له هاوکێشه جیهانییه‌کاندا، هیچ ساڵێک به قه‌ده‌ر ئه‌مساڵ و به‌م ترافیکی ئاڵوگۆڕییه‌وه، هه‌ڵگری ئه‌و هه‌مووه رووداوه یه‌ک له دوای یه‌ک و پێوه‌ندیداره به‌یه‌که‌وه نه‌بووبێ.

برچسب: 1, نویسنده: بهنام عباسیان تاريخ: دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 13:10

صفحه بندی